رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئیسرائیلی کوژرانی سەربازێکی سوپای ئیسرائیلی و برینداربوونی 9ـی دیکە رادەگەیێنێت کە کەوتوونەتە بۆسەیێکی حەماسەوە و دەشڵێت، چوار سەربازی دیکەیان دیار نەماون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 30ـی ئابی 2025، سوپای ئیسرائیل لە گەڕەکی زەیتوونی رۆژهەڵاتی غەززە هێرشێکی دەستپێکرد؛ بەگوێرەی میدیایی ئیسرائیلی بەشێکی سەربازانیان کەوتوونەتە بۆسەیێکی حەماسەوە و چواریان دیار نەوماون کە گومان دەکرێت بەدیل گیرابن.
لە چەند دیمەنێکدا دەردەکەوێت کە هێلیکۆپتەری ئیسرائیلی بۆ بەهاناوەچوون و گواستنەوەی برینداران روو لە گەڕەکی زەیتوون دەکەن. میدیای ئیسرائیلیش باس لەوە دەکەن، لەدوای رووداوەکە، سوپا دەستی بە كشانەوە لەو گەڕەکە و دەوروبەری کردووە.
پێگەی "حەدشوت للو تسنزورا"ـی عیبری پێكدادانە چهكدارییەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند ههوڵی رزگاركردنی برینداران بهردهوامه. ئاماژهی بهوهداوه كه لانیكهم 9 سهرباز و ئهفسهری بریندار گواستراونهتهوه نەخۆشخانە.
ئەم هێرشە لەدوای ئەوە دێت کە رۆژی هەینی ئیسرائیل غەززەی بە "ناوچەی مەترسیداری شەڕ" راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ