سوپای پاسداران: شەپۆلێکی نوێی هێرشمان دەستپێکرد

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران دەڵێ، شەپۆلی 20ـمی هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئۆپەراسیۆنەکە تێکەڵە و بە درۆن و مووشەک دەکرێ.
 
کاژێر 19:45 خولەکی ئێوارەی پێنجشەممە، 05-03-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستپێکردنی شەپۆلی 20ـمی ئۆپەراسیۆنی (بەڵینی راست 4)ـی راگەیاند.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشەکە بە دروشمی ''یا معز المؤمنین'' بە شێوەی ''تێکەڵ، بەرفراوان و جۆراوجۆر'' بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و چەندین ئامانج لەنێو خاکی ئیسرائیل دەکرێ.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەم شەپۆلەی هێرش کە بە درۆن و مووشەک دەکرێ، لە تۆڵەی تێکشکاندنی کەشتیی جەنگیی ''دێنا''ـی ئێرانە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکادا لە کەناراوەکانی سریلانکا کرایە ئامانج و زیاتر لە 80 سەربازی هێزی دەریایی ئێرانی تێدا کوژرا.
 
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەی مووشەکی خەیبەرشکێن

سوپای پاسداران: بە مووشەکی خوڕەمشەهر 4 لە ئیسرائیلمان دا

سوپای پاسداران دەڵێ، لە دوایین هێرشیاندا بۆ سەر ئیسرائیل مووشەکی هایپێرسۆنیکی خوڕەمشەهر 4ـیان بەکارهێناوە کە توانای هەڵگرتنی یەک تۆن تەقەمەنی هەیە.