رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی قەرارگەی ناوەندەیی خاتمولئەنبیا هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و دەڵێ، هێرشەکانیان ''بە چڕی'' بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان بەردەوام دەبن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''دوژمن لە کردەوەی خۆی پەشیمان دەکەینەوە.''
شەوی پێنجشەممە، 05-03-2026، عەلی عەبدوڵڵاهی، لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، تاوەکو ئێستا هێزە چەکدارەکانیان ''گورزی کوشندە''ـیان لە ئەمریکا و ئیسرائیل وەشاندووە.
بە گوتەی عەلی عەبدوڵڵاهی، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ''کاریگەرتر'' بەردەوام دەبێ.
فەرماندەی قەرارگەی خاتمولئەنبیا دڵنیایی دەدات، بە هێرشەکانیان ئیسرائیل و ئەمریکا ''لە کردەوەی خۆیان پەشیمان دەکەینەوە.''
قەرارگەی ناوەندیی خاتمولئەنبیا بەرزترین ناوەندی بڕیاردانی سەربازییە لە ئێران، کە هاوئاهەنگیی نێوان ئەرتەش و سوپای پاسداران دەکات.
لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە، هێرشێکی هاوبەشی بەرفراوانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگاکانی ئێران دەستیپێکردووە کە زۆرترینیان بۆ سەر تاران بووە.
لەبەرامبەردا سوپای پاسداران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ