ئێران: پێشوازی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکەین

13-05-2025
سینا سۆما
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەکات.
 
وەزارەتەکە بڕیارەکەی پەکەکە وەک "هەنگاوێکی گرنگ بۆ رەتکردنەوەی تووندوتێژی و پتەوکردنی ئاسایش" ناودەبات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بۆ یەکەم جار هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی لەبارەی بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک ئاشکرا کرد.
 
ئیسماعیل بەقایی رایگەیاند، ئێران پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات، "ئێمە راگەیێندراوی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین بۆ رەتکردنەوەی تووندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش".
 
گوتەبێژەکە پرسی پەکەکەی بەستەوە بە ئاسایشی گشتیی ناوچەکەوە و گوتی، "هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکەدا".
 
رۆژی 27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە رێگەی شاندی دەم پارتی- ئیمڕاڵی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد کە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
 
لەسەر داواکاری ئۆجەلان لە رۆژانی 5- 7 ئایاری 2025 لە دوو شوێنی جیاواز پەکەکە 12یەمین کۆنگرەی خۆی بەست و راگەیاند، هیچ چالاکییەک بەناوی پەکەکەوە ناکرێت و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دێنن و خۆیان هەڵدەوەشێننەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

موجتەبا خامنەیی سوپاسی حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات بۆ چوونە نێو جەنگەکەوە

موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی، لە تەلەڤزیۆنەوە زانیویەتی کە بە رێبەری نوێ هەڵبژێردراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات سوپای وڵاتەکەی درێژە بەو جەنگە دەدات لە رۆژی 28ی شوباتەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل دەستی پێکردووە.