رووداو دیجیتاڵ
بە بڕیاری ناوەندی فەرماندەیی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئێران، بەکارهێنانی هەر جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە و پاسەوانەکانیان قەدەخە کرا.
میدیاکانی ئێران نیوەڕۆی سێشەممە 17-06-2025 بڵاویانکردەوە، ناوەندی فەرماندەیی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئێران بڕیاری داوە کەڵکوەرگرتنی بەرپرسانی ئێران لە تەواوی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کە بۆ پەیوەندیکردن بەکاردەهێندرێن، قەدەخە بکات.
ئەو بڕیارە پاسەوانەکانیشیان دەگرێتەوە و ئەوانیش نابێت هیچ ئامێرێک بەکاربێنن کە بۆ پەیوەندیکردن بەکاربهێندرێت.
ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات، یەحیەئیل لیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی مێریتی ئیسرائیلی رایگەیاند، "شەوانی پێنجشەممە و هەینی شتی حەپەسێنەر دەبینن".
بە گوتەی باڵیۆزی ئیسرائیل، "سوپرایزەکە بە جۆرێک گەورە دەبێت، کە ئۆپەراسیۆنی [تەقاندنەوەی] پەیجەر و بێتەلەکان لەچاویدا هیچ نابێت".
ئۆپەراسیۆنی پەیجەر ئاماژەیە بە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان لە ئەیلوولی 2024 کە بووە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی نزیکەی سێ کەسی دیکە، لە نێویاندا باڵیۆزی ئێران لە لوبنان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ