هرانا: 3308 کەس لە خۆپێشاندانەکانی ئێران کوژراون

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 21 رۆژی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا، کوژرانی زیاتر لە 3300 کەس پشتڕاست کراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ کوژرانی زیاتر لە 4000 کەسی دیکەش دەکرێت. هاوکات باس لە دەستگیرکردنی زیاتر لە 24 هەزار کەس دەکرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18-01-2026 ئاژانسی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران (هرانا) نوێترین ئاماری قوربانییان و دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لە سەرەتای ناڕەزاییەکانەوە تاوەکو دوێنێ شەممە (21ـەم رۆژی خۆپێشاندانەکان)، کوژرانی 3308 کەس پشتڕاستکراوەتەوە (22یان منداڵن و 166یان هێزی ئەمنین)، هەروەها بەدواداچوون بۆ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی 4382 کەسی دیکەش دەکرێت.
 
هرانا دەڵێت، ژمارەی برینداران زۆرە، بەڵام تەندروستیی 2107 کەسیان ناجێگیرە.
 
هرانا ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا 24 هەزار و 266 خۆپێشاندەر دەستگیر کراون و لە میدیا فەرمییەکانەوە دانپێدانانی زۆرەملێی 132 کەسیان بڵاوکراوەتەوە.
 
دوێنێ شەممە، پۆلیسی پارێزگای گیلان بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە، تەنیا لە سنووری پارێزگاکەیان زیاتر لە 1500 کەسیان دەستگیر کردووە.
 
خۆپێشاندانەکان لە 28ی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە دژی گرانی و دابەزینی نرخی تمەن لەلایەن کاسبکارانی تارانەوە دەستیپێکرد و دواتر پەڕیەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران، کە تووندوتیژیی لێکەوتەوە.
 
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی فەرمیی ئێران، تەنیا یەکجار ئامارییان بڵاوکردووەتەوە، ئەویش هەفتەی رابردوو بوو، کە رایانگەیاند 111 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی ئێران.

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران دەچێتە پەرلەمان و پڕۆژەیاسای خۆپێشاندان تاوتوێ دەکرێت

میدیای فەرمیی ئێران رایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو وەزیری ئیتڵاعاتی ئەو وڵاتە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران و خستنەڕووی راپۆرتێک لەبارەی ناڕەزایەتییەکان، دەچێتە پەرلەمان. هاوکات باس لە پڕۆژەیاسایەک دەکرێت بۆ "پشتیوانی لە گردبوونەوەکان".