پەرلەمانتارێکی ئێران: تاوەکو سێشەممە ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە

18-01-2026
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی ئێران رایگەیاند، بەزوویی کۆتایی بە بڕانی ئینتەرنێت لەو وڵاتە دەهێنرێت و کێشەکە ئەوپەڕی تاوەکو سێشەممە 20-1-2026 چارەسەر دەبێت.
 
محەممەد سراج، پەرلەمانتاری تاران و ئەندامی لیژنەی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی ئێران رۆژی یەکشەممە 18-01-2026 بە میدیایەکی نێوخۆی وڵاتەکەی راگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییەی حکومەت پێی داون، بەزوویی کێشەی ئینتەرنێت چارەسەر دەبێت."
 
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، تاوەکو رۆژی دووشەممە یان ئەوپەڕی رۆژی سێشەممە، دۆخی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە و خەڵک وەکو پێشتر دەتوانن بەکاری بهێنن.
 
حکومەتی ئێران لە شەوی پێنجشەممه 8ـی مانگەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان لەو وڵاتە، ئینتەرنێتی بە تەواوی لەو وڵاتە بڕی و پێدانی ئینتەرنێت لە رێگەی سەتەلایتیشی تووشی کێشە کردووە.
 
ئاژانسی فارس، نزیک لە سوپای پاسداران، رۆژی شەممە بڵاویکردەوە، ئینتەرنێت یەکسەر ئاسایی ناکرێتەوە و قۆناخ بە قۆناخ دەبێت. بەپێی راپۆرتی ئەو ئاژانسە، بڕانی ئینتەرنێت لە قۆناخی کۆتایی دایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

ئێران: بە تیمێکی پڕ لە پسپۆڕ و شارەزا لە جنێڤین

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیێنێت، بۆ گەڕی نوێی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا، تیمێکی گشتگیریان لە شارەزایانی ئەتۆمی، یاسایی و ئابووری ئامادە کردووە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ "جیدیبوونی تاران" لە گفتوگۆکاندا.