لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: 3700 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کار لەسەر ئامادەکردنی ئاماری تەواوی قوربانییانی خۆپێشاندانەکان دەکەن؛ ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانیش لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئاساییکردنەوە یان بەردەوامیی بڕانی ئینتەرنێت دەدات.
 
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، رۆژی دووشەممە بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، هێشتا ژمارەی تەواوی کوژراو و بریندارانی خۆپێشاندانەکان نازانرێ و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان راسپێردراون راپۆرتی تەواو لەو بارەوە ئامادە بکەن. دەشڵێت، ئامادەکردنی راپۆرتەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە.
 
لەبارەی ژمارەی بریندارەکانیش، ئیبراهیم عەزیزی دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و هەروەها 3709 کەس لە هێزەکانی پۆلیس، بەسیج، سوپا و ئیتڵاعات لە ناڕەزاییەکاندا بریندار بوون.
 
بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران، لە خۆپێشاندانەکاندا زیان بە 250 قوتابخانە، 300 مزگەوت، 90 مەڵبەندی زانستیی شیعە و هەروەها 2221 ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان گەیشتووە.
 
لەبارەی ئینتەرنێتیش عەزیزی بە رۆژنامەڤانانی گوت، بڕینی ئینتەرنێت بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ناڕەزاییەکان بووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بڕیار لەسەر ئاساییکردنەوەی ئینتەرنێت یان بەردەوامیی سنوورداربوونی دەدات.
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 18ی مانگ بۆ نزیکەی نیو کاژێر هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەندێک ناوچەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرانەوە. پەرلەمانتارێکی تارانیش رایگەیاند، تاوەکو سێشەممە دۆخی ئینتەرنێت ئاسایی دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژانی رابردوو لە ئێران

رێکخراوێک: کوژرانی 3090 خۆپێشاندەر لە ئێران پشتڕاست کراوەتەوە

ئاژانسی چالاکڤانانی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، تاوەکو کۆتایی رۆژی 20ـەمی خۆپێشاندان و ناڕەزاییەکان لە وڵاتەکە، لانیکەم کوژرانی 3090 کەس پشتڕاست کراوەتەوە و بەدواداچوون بۆ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی زیاتر لە 3800 کەسی دیکەش دەکرێت