میدیای ئێران: 5 سیخوڕمان دەستگیرکرد

18-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئێران دەڵێت، هێزەکانی وڵاتەکەی 5 سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە لەکەدارکردنی وێنەی ئێران لە رێگەی ئینتەرنێتەوە.
 
میدیای ئێران دەڵێت، سوپای پاسداران رایگەیاندووە ئەو کەسانە ویستوویانە لە رێگەی چالاکییەکانەوە لەسەر ئینتەرنێت، ترس لەنێو خەڵک بڵاوبکەنەوە و وێنەی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکەدار بکەن.
 
میدیای ئێران باس لەوە دەکات، ئەو کەسانە لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون. 
 
دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لە شەشەم رۆژی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلدایە.
 
ئێران رۆژی ئەنجامدانی یەکەم هێرشی سوپای ئیسرائیل کە هەینی بوو، رایگەیاند، سنووردارکردنی کاتی دەخاتە سەر ئینتەرنێت. لەوکاتەوە، چەندین سایت و ئەپلیکەیشن لەکارکەوتوون.
 
دەسەڵاتدارانی ئێران رۆژی سێشەممە داوایان لە خەڵک کرد "بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەستکراوەکان بە ئینتەرنێت کەمبکەنەوە و رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر" لەسەر ئینتەرنێت.
 
میدیای فەرمیی ئێران رۆژی سێشەممە داوای لە ئێرانییەکان کرد ئەپلیکەیشنی وەتسئەپ و ئینستاگرام لەسەر مۆبایلەکانیان بسڕنەوە و تۆمەتباری کردن بەوەی شوێن و زانیاریی کەسیی بەکارهێنەران کۆدەکەنەوە و دەیدەینە ئیسرائیل. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەدجەعفەر قائیمپەنا، جێگری سەرۆککۆماری ئێران.

جێگرەکەی: دەستلەکارکێشانەوەی پزیشکیان چارەسەر نییە

جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری جێبەجێکردن، وەڵامی ئەو لایەنانە دەداتەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکەن و رایدەگەیێنێت، جێهێشتنی بەرپرسیارێتی چارەسەر نییە و دەپرسێت: "لە دۆخێکی ئاوادا ئێران چی بەسەر دێت؟".