جێگری پارێزگای گیلان: لە پارێزگاکەمان 9 کەس کوژران و 33ی دیکە بریندار بوون

24-06-2025
جووتیار قارەمان
نیشانەکردن جەنگی ئێران و ئیسرائیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری گیلانی ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکدا لە شاری ئاستانەی ئەشرەفییەی ئەو پارێزگایە، 9 کەس کوژراون و 33ی دیکە بریندار بوون، کە 16 کەسیان ژن و منداڵن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ لە هەمان پارێزگا، 36 کەس بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی ئیسرائیل" دەستگیر کرابوون.
 
عەلی باقری، جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری گیلان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکدا، چوار یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی وێران بوون و زیانێکی زۆریش بەر خانووەکانی دەوروبەر کەوتووە.
 
باقری ئاماری قوربانییەکانی هێرشەکەی ئاشکرا کرد و گوتی، 9 هاووڵاتی کوژراون و 33ی دیکەش بریندار بوون. لەبارەی بریندارەکانیشەوە گوتی، 5 کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و 28 کەسیشیان دوای چارەسەری سەرەتایی، رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
 
جێگری پارێزگاری گیلان جەختی لەوە کردەوە، ژن و منداڵ لەنێو قوربانییەکاندان و گوتی، "16 کەس لە کوژراو و بریندارەکانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە ژن و منداڵن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە