رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دادپزیشکی هورمزگان دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە 25 کەس گیانیان لە دەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، موجتەبا قارەمانی، سەرۆکی دادپزیشکی هورمزگان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەی دوێنی شەممەوە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 10 کەسیان ناسراونەتەوە و دوویان ژنن.
موجتەبا قارەمانی داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کەسێکیان بێسەروشوێنە، سەردانی دادپزیشکی بکەن بۆ یارمەتیدانیان لە ناسینەوەی تەرمەکان.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، نزیکەی 800 کەسیش لە ئەنجامی تەقینەوەکە بریندار بوون.
رۆژی شەممە، 26ـی نیسانی 2025، لە بەندەر عەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەک روویدا.
دوای تەقینەوەکە هەموو چالاکییەکانی بەندەرەکە راگیران و دەیان تیمی ئاگرکوژینەوە و فریاکەوتن چوونە شوێنەکە.
لێکۆڵینەوەکانیش بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ