24 کاژێر دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامی بەرایی رادەگەیێنرێت

01-11-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

24 کاژێر دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکە رادەگەیێنرێت و ئامێرەکان لەماوەی پرۆسەی دەنگداندا سێ راپۆرت دەدەنە کۆمیسیۆن.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 1-11-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوای 24 کاژێر لە کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رادەگەیێنرێت.
 
بە گوتەی جومانە غەلای: "ئامێرەکانی هەڵبژاردن سێ راپۆرتیان دەبێت قۆناخەکانی بەیانی، نیوەڕۆ و کۆتایی دەنگدان دەگرێتەوە، ئەنجامەکانیان یەک لە دوای یەک بۆ بریکاری قەوارە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی راگەیاندن دەخرێنە روو."
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320ـیان گشتییە و 9ـەکەی دیکەیان کۆتایە. زیاتر لە 7 هەزار کەسیش خۆیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەربژێر کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە