رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێران رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی دووشەممە 2ی شوباتی 2026، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئێران (ئێران ئێر) رایگەیاند، بڕیار دراوە گەشتە هەفتانەییەکانی نێوان تاران و نەجەف لە رۆژی 13ی شوباتەوە دەستپێبکەنەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆمپانیاکە، کە میدیای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، گەشتەکان بە شێوەی چوون و هاتن دەبن و هەفتانە بەردەوام دەبن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە لە رۆژی 14ی شوباتەوە، گەشتەکانی هێڵی (تاران - ئیستەنبووڵ - تاران) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تارانەوە دەستپێبکەنەوە.
دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تاران و نەجەف دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەی دوو مانگ و بەهۆی هەندێک رێکارەوە گەشتەکان لەو هێڵەدا راگیرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ