رووداو دیجیتاڵ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەگوترێت هێزەکانی ئەمریکا لە بیابانی سەماوە خەریکی جێگیرکردنی بنکەیەکی سەربازین، بەڵام سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی عێراق دەڵێت، دەنگۆیەکە هیچ بنەمایەکی نییە، بەڵام ئەگەری هەیە دابەزینی سوپای ئەمریکی بووبێت.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە لەلایەن چەند کەسێکەوە لە بیابانی سەماوە و لە کاتی شەودا تۆمارکراوە ئەو کەسەی کە ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە دەڵێت، "ئەمە بنکەیەکی ئەمریکییە کە لێرە جێگیرکراوە."
بەپێی قسەی ئەو کەسە بێت، ئەو شوێنەی ئاماژەی پێدەدات "دووەم بنکەیە" کە لەو ناوچەیەدا ببینرێت و دەڵێت، "تەنیا یەک کیلۆمەتر لە بنکەی یەکەمەوە دوورە."
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "ئەو شوێنەی گرتە ڤیدیۆییەکەی تێدا تۆمارکراوە، پێگەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبییە، ئەوەی دەگوترێت راست نییە و هیچ رەوا نییە ئەمریکا لە نزیک حەشدی شەعبی بنکە دابنێت و ژیانی سەربازانی بخاتە مەترسییەوە."
ئەو سەرچاوەیە بە دووری نازانێت لەو ناوچەیە ''دابەزینی سوپای ئەمریکا'' هەبووبێت و دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا رووداوی هاوشێوە تۆمار کراون.
بیابانی سەماوە ناوچەیەکی جوگرافیی فراوانە و شاری سەماوە ناوەندی پارێزگای موسەننایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ