پارێزگاری دیوانییە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

دوێنێ کاژێر 09:25
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری دیوانییەی عێراق بۆ 30 رۆژ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت. پارێزگاریش بڕیارەکە بە سیاسی ناودەبات.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 06-01-2026 لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا بڕیاری دا عەباس زاملی، پارێزگاری دیوانییە، بۆ 30 رۆژ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.
 
ئەنجوومەنەکە عیماد شبلی، جێگری یەکەمی پارێزگاری دیوانییەی راسپارد کاروباری پارێزگاکە بەڕێوەببات تاوەکو کاری لیژنەی لێکۆڵینەوەکە تەواو دەبێت؛ هەروەها رۆژی سێشەممەی داهاتوو بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ پارێزگار دیاریکرا.
 
تاریق برقعاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە و یەکێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی ئینقازی دیوانییە، کە واژۆی لەسەر یاداشتی لێپرسینەوەکە کردووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''لەسەر سەرپێچیی روونی یاسایی، دارایی و کارگێڕی، لێپرسینەوە لەگەڵ عەباس زاملی، پارێزگاری دیوانییە دەکرێت.''
 
عەباس زاملی، لەدایکبووی 1971 و سەر بە رێکخراوی بەدرە بە سەرۆکایەتی هادی عامری، لە یەکەم کاردانەوەدا بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییەی بە سیاسی ناوبرد و گوتی: "دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن" ئەو کارەیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هەواڵگریی عێراق

چالاکییەکانی هەواڵگریی عێراق لە 2025؛ 'دروستکردنی هاوئاهەنگی هەواڵگری لەگەڵ سووریا'

راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە و تێیدا هاتووە: "ساڵی 2025 گۆڕانکاریی ستراتیژی لە سرووشتی ئەو ئەرکانەدا هەبووە کە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق جێبەجێی کردوون." بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەرکەکانی دەزگای هەواڵگری "جووڵەی دیپلۆماسی-ئەمنی و ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی سەرکردەی رێکخراوە تووندڕۆکان و تۆڕەکانی تاوانی رێکخراو بوون، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوبەشە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان."