عێراق
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کاتی واژۆکردنی مەرسوومی دامەزراندنی 86 باڵیۆزەکە. وێنە: نووسینگەی سەرۆککۆمار
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، سەرۆککۆمار فەرمانی دامەزراندنی بۆ 86 باڵیۆزی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە دەرکردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمرۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "ئەمڕۆ د. لەتیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆککۆمار، فه‌رمانی کۆماریی ژماره (43)ی ده‌رکرد بۆ دامه‌زراندنی بەشی یه‌که‌می باڵیۆزه‌کان که ژماره‌یان 86 باڵیۆزه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی رێوشوێنه‌کانی دامه‌زراندنیان".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە: "هاوکات وردبینی بۆ رێوشوێنه‌کانی دامه‌زراندنی بەشی دووه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه چاودێرییه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کرێت و له داهاتوودا فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌رده‌کرێت".
رۆژی سێشەممە، 26ـی ئابی 2025 پەرلەمانی عێراق متمانەی بە 93 باڵیۆزی نوێی عێراق بەخشی، کە 17یان لە پشکی کورد بوون. هەروەها 49یان شیعە و 23یان سوننە بوون، دوو باڵیۆزیش لە پێکهاتەی کریستیان بوون.
پێشتر دانا جەزا، کە لە پشکی کورد و پارتی بووەتە باڵیۆز بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو، لە نزیکترین کاتدا لە سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەردەم لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق سوێندی دەستووری دەخۆن و دواتر بەشداری خولێکی پەیمانی خزمەتی دەرەوەی عێراق دەکەن.
دانا جەزا ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا هیچ شوێنێکیان بۆ دیاری نەکراوە، دوای تەواوبوونی خولەکە، بەگوێرەی پێویستی وەزارەتی دەرەوە لە نێو وەزارەت یان لە دەرەوەی وەزارەت و باڵیۆزخانەکان دابەش دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ