قوباد تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتی داهاتووی عێراقە دوور لە ناکۆکیی سیاسی مووچەی هەرێمی کوردستان دابین بکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ قەیس خەزعەلی کۆبووەوە و رایگەیاند، یەکێتی بەغدا بە قووڵایی ستراتیژیی خۆی دەزانێت و دەبێت کێشەکان بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن.
 
شەوی یەکشەممە 7-12-2025 شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە خەزعەلی کرد.
 
قوباد تاڵەبانی دید و بەرنامەی یەکێتی بۆ داهاتووی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا روون کردەوە و رایگەیاند: "یەکێتی بەغدا بە قووڵایی ستراتیژیی خۆی دەزانێت و پێی وایە دەبێت هەموو کێشەکانی عێراق و لەنێویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەنێوخۆی عێراق و بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای رەچاوکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەموو عێراق چارەسەر بکرێن."
 
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، عێراق پێویستی بە حکومەتێکی "بەهێز و کارا هەیە کە بتوانێت لەلایەکەوە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق بپارێزێت و لەلایەکی دیکەشەوە هەنگاوی بنەڕەتی بنێت بۆ گەشەپێدانی ئابووریی عێراق.
 
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە، "خواست و سیاسەتی یەکێتی، عێراقێکی بەهێز و خاوەن ئابوورییەکی بەهێز و سەقامگیرە کە تێیدا کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە بنەڕەتی چارەسەر کرابن، بەتایبەت بودجە و مووچە کە مافێکی دەستووریی هاووڵاتییانی کوردستانە".
 
قوباد تاڵەبانی گوتیشی: "ئەرکی حکومەتی داهاتووی عێراقە بەدوور لە ناکۆکییە سیاسییەکان، بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان دابین بکات."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراو ئەلیکترۆنییەکە هەمان بەهای دراوی کاخەزی دەبێت. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

راوێژکاری دارایی سوودانی: عێراق کار لەسەر پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی دەکات

راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، عێراق بەنیازە هاوشێوەی زۆرێک لە بانکە ناوەندییەکانی جیهان، بچێتە نێو سیستمی نوێی پارەدانی دیجیتاڵییەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" لە قۆناخی گەڵاڵەکردندایە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" دەخاتەڕوو.