دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی "پێناسی نوێی گومرگی" بۆ چوارشەممە دواخست

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا دانیشتنی تایبەت بە تاوتوێکردنی تانەی دژی "پێناسی نوێی گومرگی" بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دوابخات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 08-02-2026 دادگای فیدراڵی تاوتوێی ئەو تانەیەی کرد کە لەلایەن هەریەک لە مستەفا سەنەد و محەممەد جاسم خەفاجی، پەرلەمانتارانی عێراقەوە دژی بڕیاری ژمارە 957ی ساڵی 2025ی ئەنجوومەنی وەزیران تۆمار کرابوو. پەرلەمانتاران داوایان کردووە دادگاکە فەرمانێکی بەپەلە بۆ راگرتنی بڕیارەکە دەربکات تاوەکو دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە.
 
محەممەد جاسم خەفاجی، یەکێک لە پەرلەمانتارەکان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 11-02-2026 وادەی یەکلاکەرەوە دەبێت و دادگا بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.
 
ئەحمەد مازن مەکیە، پارێزەری سکاڵاکارەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو بڕیارە سەرپێچیی دەستووری و یاسایی تێدایە، چونکە لە سەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی کاربەڕێکەردا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە."
 
بەگوێرەی شرۆڤەی پێشووی دادگای فیدراڵی، لە 11ی تشرینی دووەمی 2025ـەوە حکومەتی ئێستا بە "کاربەڕێکەر" دادەنرێت و مافی دەرکردنی بڕیاری نییە کە رەهەندی داراییان هەبێت.
 
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق داکۆکی لە بڕیارەکە دەکات و رایدەگەیێنێت، لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 داهاتیان 137 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە "بەرزترین ئاست".
 
بەپێچەوانەوە، نەبیل مەرسوومی، پسپۆڕی ئابووری بە رووداوی راگەیاند، رێکارە نوێیەکان داهاتی گومرگیان بە رێژەی 52% کەمکردووەتەوە. ئەو دەڵێت: "پێشتر داهاتی مانگانە گەیشتووەتە 208 ملیار دینار، بەڵام ئێستا 71 ملیار دینار کەمی کردووە."
 
مەرسوومی ئاشکرای کرد کە "52 هەزار کۆنتێنەر لە بەندەرەکانی بەسرە ماونەتەوە، چونکە بەهۆی زۆریی گومرگ و سزای پێبژاردن، تێچووەکەیان لە بەهای خودی کاڵاکان زیاترە."
 
حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، لە 1ی شوباتی 2026ـەوە بڕیاری دا گومرگی تۆمارکراو لەنێو سیستمی (ئەسیکۆدا) بە رێژەی 25% کەم بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و راوێژکارێکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایانگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت کۆببێتەوە