موقتەدا سەدر هاشتاگی 'عێراق رزگار بکەن' رادەگەیێنێت

09-11-2025
مالیک محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەڵبژاردنەوەی تاقیکراوەکان واتە رەگ داکوتانی گەندەڵتر و زاڵبوونی گەندەڵکار. هاوکات هاشتاگی 'عێراق رزگار بکەن'ی راگەیاندووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "فاتیمەی زەهرا (سڵاوی خوای لێبێت) بایکۆتی گەندەڵیی کرد، ئەو یەکەمین بایکۆتکار بوو، ئەمیری باوەڕدارانیش بایکۆتی ستەم و گەندەڵیی کرد و گەورەی چاکسازیخوازان بوو، ئەوانیش بۆ ئێمە پێشەنگێکی چاکن."
 
سەدر دەڵێت، هەندێک لە شوێنکەوتووان بانگەواز دەکەن بۆ "لادانی گەندەڵترین بە گەندەڵ. ئەم بانگەوازی گەندەڵییە فەرمانی (تاقیکراوەکان، تاقیناکرێنەوە) هەڵدەوەشێنێتەوە."
 
موقتەدا سەدر، جەختی لە درووشمی "بایکۆتکارین" کردووەتەوە و دەڵێت، "ئێمە گەندەڵ بە چاکتر لادەبەین، هەڵبژاردنەوەی تاقیکراوەکان واتە رەگداکوتانی گەندەڵتر و زاڵبوونی گەندەڵکار."
 
سەدر هاشتاگی "عێراق رزگار بکەن"ی بەکارهێناوە و دەڵێت، "هەمووتان بەرپرسیارن، تەنانەت هێزە ئەمنییەکانیش."
 
لە 4ی تەممووز، موقتەدا سەدر، بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و بەشداریکردنی بەستەوە بە هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و رادەستکردنی چەک بە دەوڵەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."