رووداو دیجیتاڵ
کەسایەتییەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ڤیدیۆی نەشیاوی خوشکی یەکێک لەوانەی چەند تۆمارێکی دەنگی ساختەی محەممەد شیاع سوودانی و ستافەکەی بڵاوکردووەتەوە، خراوەتە بەردەم سەرۆکوەزیرانى عێراق، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە لە دژی بەکاربهێنرێت و گوتوویەتی: "دەشێت ئێستا ئەو ژنە تۆبەی کردبێت."
چەند رۆژێکە چەند تۆمارێکی دەنگی بڵاوبوونەتەوە، کە گوایە دەنگی محەممەد شیاع سوودانین، بەڵام ستافەکەی دەڵێن ساختەیە.
بەها ئەعرەجی، کەسایەتیی نزیک لە محەممەد شیاع سوودانی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەو چیرۆکە کردووە و دەڵێت: "یەکێک لە برایانمان ڤیدیۆیەکی دەنگ و رەنگی هێنا، لەسەر خوشکی یەکێک لەو کەسانەی تۆمارە دەنگییەکان، کە بەدڕەوشتانە و حەرامکراو بوو."
جگە لە تۆماری دەنگی محەممەد شیاع سوودانی، تۆماری دەنگی بەها ئەعرەجی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و چەند کەسێکی دیکەی نزیک لە سوودانیش بڵاوکراونەتەوە، کە خۆیان بە ساختە و دروستکراو ناوی دەبەن.
بەها ئەعرەجی گوتی: "سەرۆکوەزیران پێیگوتین تاوانی کەسێک نەخەنە ملی کەسێکی دیکە، ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە رێکاری ئەمنییەوە. دەشێت ئەو ژنە ئێستا تۆبەی کردبێت، ئێمە ئەمە بەکارناهێنین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ