سەرۆککۆماری عێراق: هەڵبژاردن تاکە رێگەیە بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان

10-11-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری عێراق داوای بەشدارییەکی کارای خەڵك لە هەڵبژاردن دەکات و دەڵێت، "هەڵبژاردن تاکە رێگەیە بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان."
 
رۆژی سێشەممە 11-11-2025، دەنگدانی گشتیی پەرلەمانی عێراق بەڕێودەچێت. لەتیف جەمال رەشید، ئێوارەی دووشەممە، 10-11-2025، گوتارێکی بەم بۆنەیەوە پێشکێشکرد و رایگەیاند، "وڵات لەبەردەم قۆناخێکی نوێ و گرنگدایە بۆ چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەدەستهێنانی گەشەپێدان و هەنگاوێکە بۆ تەواوکردنی بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی فیدراڵیی بەهێز و کارا بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی جێگیر و دەستووری لەسەر بنەمای هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
لە عێراق زیاتر لە 29 ملیۆن کەس لە تەمەنی دەنگداندان، بەڵام زیاتر لە 21 ملیۆن کەس دەتوانن دەنگ بدەن و کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە، سەرۆککۆماری عێراق داوای "بەشداریی کارا و فراوان" دەکات لە هەڵبژاردندا و دەڵێت، "رێگەیە بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان، چارەسەرکردنی لایەنە نەرێنییەکان و پەرەپێدانی سیستمی سیاسی".
 
لەتیف رەشید، داواشی لە دەنگدەران کرد: "بە واقیعبینی، راستگۆیی و ئەمانەتەوە سەیری هەڵبژاردنی بەربژێرەکانی پەرلەمان بکەن." هەروەها جەختیکردەوە لە "کارکردن بۆ پشتیوانیکردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوو لە دانانی یاسا گرنگەکان کە مادەکانی دەستوور کارا دەکەن، بۆ تەواوکردنی بنیاتنانی دامەزراوەیی دەوڵەت". 
 
سێشەممە دەنگدەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەربژێران بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان هەڵدەبژێرن، پەرلەمانی نوێ دوای بەپێی وادەی یاسایی و دەستووری بەردەمی سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێت، پاشان سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت رادەسپێرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."