لە بەغدا راهێنانی ئەمنی بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکرد

11-10-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەغدای پایتەختی عێراق، بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان راهێنانی ئەمنی دەستیپێکرد.
 
ئەمڕۆ شەممە 11-10-2025 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ رۆژی هەڵبژاردن، یەکەمین راهێنانی ئەمنییان بۆ پاراستنی بنکەکانی دەنگدان لە پایتەخت دەستپێکردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرماندەییەکە، راهێنانەکە "لەلایەن یەکە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە بۆ دابینکردنی پاراستنی بۆ بنکەکانی دەنگدان لە سەرجەم ناوچەکانی پایتەخت" ئەنجام دەدرێت.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام 7 ملیۆن و 600 هەزار کەسیان بەهۆی نەبوونی کارتی دەنگدانەوە ناتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
 
بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. کۆمیسیۆن ناوی 7768 بەربژێری پەسند کردووە، کە بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق رکابەری دەکەن.
 
بەکۆی گشتی، نزیکەی سێ ملیۆن و 500 هەزار کارتی دەنگدان دابەش دەکرێن. پرۆسەی دابەشکردنەکە لە رێگەی 1079 بنکەی تۆمارکردنەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت وتاوەکو ئێستا زیاتر یەک ملیۆن و 100 هەزار کارتی دەنگدان دابەشکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە