کۆمیسیۆن: دوای دەنگدان شەش کاژێرمان هەیە تاوەکو داتا و زانیارییەکان بۆ بەغدا بنێرین

12-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و راهێنان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دەنگدان، کاژێر 18:00 سندووقەکان دادەخرێن و دوای ئەو کاتە تاوەکو 12:00ی شەو دەبێت داتا و زانیارییەکان بۆ بەغدا بنێرن، ئەگەرنا دەچێتە ناوەندی وردبینی.
 
رۆژی یەکشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەیسەر یاسین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 18:00 ئامێرەکانی دەنگدان دەوەستن و دەنگدان تەواو دەبێت. دوای ئەو کاتە شەش کاژێرمان هەیە تاوەکو بتوانین داتا و زانیارییەکان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە بۆ بەغدا بنێرین، ئەگەر تاوەکو 12:00ی شەو زانیارییەکان نەنێرین، ئەوا ئەو بنکەیەی دەمێنێتەوە دەنێردرێتە ناوەندی وردبینی."
 
بە گوتەی ئەیسەر یاسین، 24 کاژێر دوای پرۆسەی دەنگدان، ئەنجامی بەرایی رادەگەیێندرێت و ئەو کاتە تانە لە ئەنجامە بەراییەکان نادرێت.
 
بەڕێوەبەری هۆبەی مەشق و راهێنان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆن گوتیشی، دوای ئەوەی زانیاری و داتاکان بۆ ناوەندی وردبینی دەنێردرێن، راستەوخۆ بەپێی وێستگەکان دەست بە وردبینی دەکەن بۆ یەکلایی کردنەوە ئەنجامی کۆتایی.
 
 لەبارەی ئەنجامی کۆتایی ئەیسەر یاسین باسی لەوەکرد: "زیاتر لە 15 رۆژ بۆ ئەنجامی کۆتایی پێویستە، ئەویش لەسەر تانەی بەربژێران دەمێنێتەوە. تاوەکو تانەکان یەکلایی نەکرێنەوە و دووبارە وردبینییان بۆ نەکرێت، ئەنجامی کۆتایی راناگەیێندرێت."
 
بڕیارە رۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت و 7,768 بەربژێر کێبڕکێی بەدەستهێنانیان دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."