کۆمیسیۆن 389 هەزار کارتی نوێی دەنگدانی بۆ کوردستان ئامادەکردووە

13-10-2025
هێمن عەساف
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نزیکەی 4 ملیۆن کارتی نوێی دەنگدانی چاپکردووە،نزیکەی 389 هەزاریان بۆ هەرێمی کوردستانە. 
 
بەگوێرەی ئامارێک تۆڕی میدیایی رووداو لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دەستی کەوتووە، لە رۆژانی 23-9 تاوەکو 13-10 کۆمیسیۆن کۆی گشتی  سێ ملیۆن و 919 هەزار و 374 کارتی دەنگدانی نوێی بۆ سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق چاپکردووە، پشکی هەرێمی کوردستان 388 هەزار و 342 کارتە.  
 
داتا سەرەکییەکانی نێو ئامارەکە بەمشێوەیەیە: 
 
3.919.374 کارتی دەنگدانی نوێ بۆ تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان چاپکراون 
475.721 کارت ئامادەن بۆ چاپکردن
3.443.653 کارت بە دوو قۆناخ چاپکراون
1.377.165 کارت بە دوو قۆناخ دابەشکراون  
2.066.488 کارت لە هەردوو قۆناخ دابەش نەکراون 
40.0٪ رێژەی ئەو کارتانەی بە دوو قۆناخ دابەش کراون 
35.1٪ کۆی گشتیی رێژەی ئەو کارتانەی دابەشکراون 
 
داتاکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان:
 
کۆی گشتی 388.842 کارتی نوێ چاپکراون  
دهۆک: 91.782 کارتی نوێ
هەولێر: 162.234 کارتی نوێ
سلێمانی: 134.826 کارتی نوێ 
 
ئەو کارتانەی بۆ هەرێمی کوردستان چاپ دەکرێن
 
دهۆک: 6279
هەولێر: 15.203
سلێمانی: 19.748
کۆی گشتی: 41.230
 
ئەو کارتانەی دابەشکراون:
 
دهۆک: 55.333
هەولێر: 73.441
سلێمانی: 59.301
کۆی گشتی: 188.075
 
ئەو کارتانەی دابەش نەکراون: 
 
دهۆک: 30.170
هەولێر: 73.590
سلێمانی: 55.777
کۆی گشتی: 159.537
 
رێژەی کارتە دابەشکراوەکان: 
 
دهۆک: 64.7٪
هەولێر: 50.0٪
سلێمانی: 51.5٪
 
کۆی رێژەی گشتیی کارتە دابەشکراوەکان: 
 
دهۆک: 60.3٪
هەولێر: 45.3٪
سلێمانی: 44.0٪    
 
هەر بەگوێرەی ئامارێک کە تۆڕی میدیایی رووداو لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە دەستی کەوتووە، کۆی ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەترییان هەیە و دەتوانن دەنگ بدەن 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەرن.
 
زۆرترین دەنگدەر لەسەر ئاستی عێراق لە بەغدایە، کە چوار ملیۆن و 314 هەزار و 866 دەنگدەرە و 20%ى تێکراى دەنگدەرانە لەو شارەن، کەمترین دەنگدەر لە پارێزگای موسەننایە کە 510 هەزار و 867 دەنگدەرن.
 
دەنگدەرانی سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و هەڵەبجە سێ ملیۆن و 68 هەزار و 411 دەنگدەرن، کە 14.3%ی دەنگدەرانی عێراق دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە