محەممەد داینی گەڕێنرایەوە نێو رکابەری هەڵبژاردن؛ لەسەر سووکایەتی بە گەلی عێراق دوورخرابووەوە

14-10-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، محەممەد داینی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی، گەڕاندەوە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ئەوەش دوای هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیارێکی دادگە دێت لە دژی  ئەو بەربژێرە .
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی (دووشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆمیسیۆن بڕیاریداوە محەممەد داینی، بەربژێری هاوپەیمانیی سەروەریی نیشتمانی (تحالف السيادة الوطني-تشريع) لە پارێزگای بەغدا، بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەی پێشتر بڕیاری دوورخستنەوەی لە پرۆسەکە دەرکردبوو."
 
کێشە یاساییەکانی محەممەد داینی
 
لە 17ی 8ـی 2025، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە شیعە،" فەرمانی گرتنی بۆ محەممەد داینی، یەکێکە بەرپرسانی عەرەبی سوننە دەرکرد، دەستیشی بەسەر چەندین موڵک و ماڵیدا گرت.
 
دواتر  لە 28ـی 8ـی 2025، دادگەی تاوانەکان لە بەغدا  عێراق بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە گەلی عێراق" سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر داینی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق سەپاند، بەڵام لە 8ی 10ـی 2025 ، دادگەی تێهەڵچوونەوە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە، ئەوەش رێگەی خۆشکرد  داینی بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکانی هەڵبژاردن.
 
پێشینەی سیاسی و یاسایی محەممەد داینی
 
محەممەد داینی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2005 لەسەر لیستی بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی عێراق وەکو پەرلەمانتار هەڵبژێردرا،لە شوباتی 2009، دوو لە پاسەوانەکانی بە گومانی تێوەگلان لە تەقینەوەکەی ساڵی 2007ـی پەرلەمانی عێراق و چەند هێرشێکی دیکە، دەستگیرکران.
 
بەهۆی ئەو رووداوانەوە، پەرلەمانی عێراق پارێزبەندیی لەسەر داینی هەڵگرت، لە ساڵی 2010، دادگەیەکی عێراق بە بێ ئامادەبوونی داینی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند، بەڵام داینی بۆ دەرەوەی عێراق هەڵات، محەممەد داینی لە ساڵی 2014 گەڕایەوە عێراق، خۆی رادەستی دادگە کردەوە بۆ ئەوەی دووبارە دادگایی بکرێتەوە، لە ساڵی 2016 بە لێبووردنێکی تایبەت لەلایەن سەرۆکایەتیی وەزیرانەوە ئازادکرا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.