کۆمیسیۆن: نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵێک وڵات چاودێری هەڵبژاردن دەکەن

14-10-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ  

 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیێنێت: "بەردەوامن لە وەرگرتنی داوای چاودێری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، داوای چاودێری کراوەیە، هەر وڵات و رێکخراوێک مەبەستی بێ دەتوانێ داوا لە کۆمیسیۆن بکات بۆ تۆمارکردنی وەکو چاودێر لە هەڵبژاردندا.''
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانی کۆمیسیۆن رۆژی سێشەممە 14-10-2025 بە رووداوی راگەیاند: "دوای ئەوەی کۆمیسیۆن داوای ئاراستەی باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەی وڵاتان کرد بەتایبەت بۆ نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا، نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی، نوێنەرایەتی ئەو وڵاتانە دێنە کۆمیسیۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمیسیۆن دەکەن لەسەر وردەکاری چۆنیەتی چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.''
 
عیماد جەمیل دەڵێ :"تاوەکو ئێستا تەنیا داواکاریمان بەدەستگەیشتووە و ناوی چاودێری ئەو وڵاتانە نەهاتووە.''
 
لەبارەی ژمارەی ئەو چاودێرە نێودەوڵەتییانەی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن، عیماد جەمیل دەڵێ : "ژمارەی چاودێرانی نێودەوڵەتی کراوەیە، ئەو چاودێرانە بەپێی هەندێک رێکاری کۆمیسیۆن لە بنکەکان چاودێریی پرۆسەکە دەکەن، ئەوەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان دەکرێت بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی ئەو چاودێرانە لە رۆژی هەڵبژاردندا.'' 
 
بەرپرسەکەی کۆمیسیۆن دەڵێ :"کۆمەڵێک وڵات داوای چاودێریان کردووە، لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها یەکێتی ئەورووپا و کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی دیکەش .
 
عێراق لەنێو کۆمەڵێک رووداوی ناوچەکە و جیهان، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات، لەوانە مامەڵە لەگەڵ رێککەوتنی ئاشتی لە غەززە کە رۆژی دووشەممە 13-10-2025 واژۆ کرا، هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا، لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن، بەتایبەت لە چۆنیەتی مامەڵەی حکومەتی داهاتوو لەگەڵ واشنتن و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ .
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە