رووداو دیجیتاڵ
بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی ئەیاد عەللاوی لەبارەی کردنەوەی لقی حیزبی بەعس لە کوردستان بڵاوکردەوە و، رایگەیاند "دوورە لە راستییەوە."
ئەیاد عەللاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە، ئەمڕۆ لە بەغدا دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی سیاسی بە ناوی "گردبوونەوەی مەدەنیی نیشتمانیی عێراقی" راگەیاند، لە گوتارێکیشدا لە رێوڕەسمەکە قسەی لەبارەی کردنەوەی لقی حیزبی بەعس لە کوردستان دا کرد.
بارەگای بارزانی لە روونکردنەوەکەیدا ئەمشەو (شەممە، 15ـی شوباتی 2025) رایگەیاند، "جەخت دەکەینەوە لەوەی دەرگەی کوردستان و هەولێر کراوەیە بۆ هەموو هاووڵاتییەکی عێراقی کە بە ئازادییەوە تێدا بژیێت، بەڵام ئەوەی بەڕێز ئەیاد عەللاوی لەبارەی کردنەوەی لقێکی حیزبی بەعس لە کوردستان باسی کردووە، دوورە لە راستی."
بارەگای بارزانی هەروەها رایگەیاند "ئەم جۆرە قسانە جێگەی سەرسووڕمانێکی زۆر و جێگەی پرسیارن؛ بۆ ئەم قسانەی کردووە کە راست نین."
ئەیاد عەلاوی، یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی عێراق، کە لەماوەی نێوان 28ـی حوزەیرانی 2004 تاوەکو 6ـی نیسانی 2005 سەرۆکی حکومەتی کاتیی عێراق بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ