عێراق بە گرانبوونى بازاڕ پێشوازى لە مانگى رەمەزان دەکات

18-03-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
هەوڵاسان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەى 8%
هەوڵاسان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەى 8%
نیشانەکردن رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جوڵەى نێو بازاڕى شۆرجەى بەغدا زیادیکردووە، هۆکارەکەشى ئامادەکاریی هاووڵاتییانە بۆ مانگى رەمەزان، بەڵام رەمەزانى ئەمجارە جیاوازە؛ بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار نزم بووەتەوە و هەڵاوسان نرخى کاڵاکانی بەرزکردووەتەوە. 
 
ئەبو حەسەن، دانیشتووی بەغدا باسی ئەوە دەکات، هاووڵاتییان پارەکەیان بەشیان ناکات، دەڵێ "فەرمانبەرانى عێراق مووچەیان بە دینارە. پێشتر مووچەکە بەشى دەکرد، بەڵام ئێستا نەخێر، بەشی دوو هەفتە دەکات و تەواو دەبێت".
 
بەهاى 100 دۆلار لەسەرووی 150 هەزار دینارە، لەکاتێکدا نرخى فەرمیی 100 دۆلاری ئەمریکی بەپێی بانکى ناوەندى، 131 هەزار دینارە.
 
ئەو جیاوازییە، گرانبوونى نرخى کاڵای لێکەوتووەتەوە، بەو پێیە هەوڵاسان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەى 8%.
 
بەهۆی خواستی زۆری هاووڵاتییان لەسەر شیرینی لە مانگی رەمەزان، کارگەکانى شیرینى خۆیان بۆ ئەو مانگە ئامادەدەکەن و فرۆشیان زیاد دەکات. 
 
عەبدوڵڵا جاسم، کارمەندى کارگەى شیرینییە لە بەغدا، دەڵێ "لە مانگى رەمەزاندا خواستێکى زۆر لەسەر شیرینییەکانە، چونکە رۆژووەوان پێویستى بە وزەیە".
 
لە مزگەوتى شێخ عەبدولقادرى گەیلانى لە بەغدا، ئامادەکارى دەکرێت بۆ پێشکێشکردنى خۆراک بە رۆژووەوانان لە مانگى مەزاندا.
 
سەعد هاشم، سەرپەرشتیارى چێشتخانەى مزگەوتى شێخ عەبدولقادرى گەیلانی دەڵێ "هەموو بڕە خۆراکەکان لێرە لە چێشتخانەکەمان زیاد دەکەین، رۆژانە برنج بە بڕى سێ فەردە زیاد دەکەین، گۆشت بۆ 100 کلیۆگرام زیاد دەکەین، سەموون و ماست و خورماش دابەش دەکەین، بۆ رۆژووشکاندن".
 
شیعەمەزهەبەکان 23ـی ئاداریان وەک یەکەم رۆژى مانگی رەمەزان دیاریکردووە، لەکاتێکدا زانایانى سوننە یەکەم رۆژى ئەو مانگەیان یەکلا نەکردووەتەوە و زۆرتر پشت بە بینینی مانگ دەبەستن.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاردیناڵ لۆیس ساکۆ، پاتریارکی کلدان لە عێراق و جیهان

پاتریارکایەتیی کلدانی: مەبەستی لویس ساکۆ لە ئاساییکردنەوە لەگەڵ عێراق بووە نەک هیچ وڵاتێکی دیکە

پاتریارکایەتیی کلدانی، لەبارەی لێدوانەکانی کاردیناڵ لۆیس ساکۆ، پاتریارکی کلدان لە عێراق و جیهان، سەبارەت بە چەمکی "ئاساییکردنەوە- دروستکردنی پەیوەندی" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مەبەستی پاتریارک ئاساییکردنەوە (دروستکردنی پەیوەندی) بووە لەگەڵ عێراق نەک هیچ وڵاتێکی دیکە.