سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق چارەسەرکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

17-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان کرد. 
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەڵێت، باس لە"چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، بەگوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان سەبارەت بە گواستنەوەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بۆ حکومەتی فیدراڵی و چارەسەرکردنی پرسی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان."
 
بەگوێرەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکدا باس لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت کراوە و هەردوو لا جەختیان لە هاوکاری و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردەوە. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆی کرا.
 
جگە لە پرسە ناوخۆییەکان، پرسە هەرێمییەکانیش تاوتوێ کران. سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلیان بۆ سەر سووریا کرد. 
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەڵێت، لە دیدارەکەدا جەخت لە پاڵپشتیی هەوڵە ناوچەیی نێودەوڵەتیەکان بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان کرایەوە. لەنێویاندا "دەستدرێژییەکان" بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە خەڵکی "گەمارۆدراو"ـی فەلەستین لە کەرتی غەززە کرایەوە.
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە