رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە پۆستێکیدا دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا بچێتە نێو ئەم جەنگەوە، ئەوا دۆناڵد ترەمپ، "سەرجەم ئەو تریلیۆن دۆلارانە لەدەست دەدات، کە لە خەونەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی لەم ناوچەیە دەیبینێت؛ پلان بۆ ئەو مەبەستە دانراوە."
لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکا لە جەنگی ئیسرائیل دژ بە ئێران، ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق دەڵێت، "بنکە ئەمریکییەکان کە لە سەرانسەری ناوچەکەدان، دەبنە گۆڕەپانی راوکردنی مراوی."
ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق رایگەیاندووە، "گەرووی هورمز و بابولمەندەب دادەخرێن و بەندەرەکانی نەوتی سەر دەریای سووریش کارەکانیان رادەگرن، باسی ئەو هەژەندە چاوەڕوان نەکراوانەش ناکەم، کە رەنگە فڕۆکەکانیان لە ئاسماندا تووشی ببن."
کەتائیبی حیزبوڵڵاى عێراقى یەکێکە لە پێکهێنەرانى ئەو گرووپەی خۆیان بە موقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق دەناسێنن و نزیکن لە ئێرانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ