لە مانگێکدا 30 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 7000 جیابوونەوە لە عێراق تۆمار کراون

19-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستەکانی هاوژینی و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئەیلوولی 2025 بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو مانگەدا زیاتر لە 30 هەزار گرێبەستی هاوژینی و نزیکەی 7000 جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراون.
 
بەگوێرەی ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە مانگی ئەیلوولدا لە پارێزگاکانی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) 30 هەزار و 205 گرێبەستی هاوژینی و 6 هەزار و 719 جیابوونەوە تۆمار کراون. 
 
پارێزگای بەغدا زۆرترین گرێبەستی هاوژینیی تێدا تۆمارکراوە کە 5 هەزار و 316 گرێبەستی هاوژینی بوون.
 
کەمترین جیابوونەوەش لە پارێزگای واست بووە کە 136 جیابوونەوە تۆمارکراون.
 
ئامارەکان بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەیە:
 
بەغدا/ رەسافە: 4307 گرێبەستی هاوژینی و 880 جیابوونەوە
بەغدا/ کەرخ: 1009 گرێبەستی هاوژینی 1295 جیابوونەوە
نەینەوا:  3698  گرێبەستی هاوژینی  و 550 جیابوونەوە
دیالە: 1596  گرێبەستی هاوژینی و 246 جیابوونەوە
بابل:  2384  گرێبەستی هاوژینی و 217 جیابوونەوە
نەجەف: 1753 گرێبەستی هاوژینی و 274 جیابوونەوە
کەرکووک: 1652 گرێبەستی هاوژینی و 255 جیابوونەوە
زیقار: 1620 گرێبەستی هاوژینی و 251 جیابوونەوە
ئەنبار: 1854 گرێبەستی هاوژینی و 397 جیابوونەوە
بەسرە: 2609 گرێبەستی هاوژینی و 840 جیابوونەوە
واست: 1290 گرێبەستی هاوژینی و 136 جیابوونەوە
سەڵاحەدین: 1584 گرێبەستی هاوژینی و 242 جیابوونەوە
موسەننا: 943 گرێبەستی هاوژینی و  213 جیابوونەوە
میسان: 958 گرێبەستی هاوژینی و 280 جیابوونەوە
کەربەلا: 1726 گرێبەستی هاوژینی و 315 جیابوونەوە
قادسیە: 1222 گرێبەستی هاوژینی و 328 جیابوونەوە
 
لە مانگی ئابدا 22 هەزار و 677 گرێبەستی هاوژینی و 6 هەزار و 910 جیابوونەوە تۆمارکرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەلا بەختیار

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: بڕوانامەکەی مەلا بەختیار باوەڕپێکراو نییە

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی پەرلەماندا رایگەیاندووە، ئەو زانکۆیەی مەلا بەختیار بڕوانامەی تێدا بەدەستهێناوە دانپێدانراو نییە، نووسینگەی مەلا بەختیاریش دەڵێت، تانەیان لە بڕیاری دوورخستنەوەی وەکو بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق داوە .