رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی دیارییکرد کە شەش رۆژە و لە رۆژی 27ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە، 20-06-2023، بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا پشووی جەژنی قوربان لە رۆژی سێشەممە، 27ـی حوزەیرانی 2023 تاوەکو رۆژی یەکشەممە، 2ـی تەممووزی 2023 بێت.
رۆژی یەکشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە مانگی زیلحیجەیان بینی و بەو پێیەش رۆژی 27ـی حوزەیران کە سێشەممەی داهاتوو دەکات، دەبێتە رۆژی عەرەفە.
هەر بەو پێیەی رۆژی دووشەممە لەلایەن سعودیەوە بە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەستنیشان کرا، رۆژی 28ـی حوزەیران کە دەکاتە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
رۆژی شەممە، 17ـی حوزەیرانی 2023، سعودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە وڵاتانی دەرەوە گەیشتوونەتە وڵاتەکەیان، گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس و هێشتا چوونی حاجیان بۆ ئەو وڵاتەش بەردەوامە.
رۆژی یەکشەممە، 18-06-2023، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە، 20-06-2023، یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ