رووداو دیجیتاڵ
عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد. گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، تەرمی عومرەکارەکە لە شاری مەدینە بەخاک دەسپێردرێت.
بەگوێرەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هاونیشتمانییەکە ناوی حەمادی عەلی محەممەدە، تەمەنی 87 ساڵە و دانیشتووی سنووری قەزای بەردەڕەش بووە لە پارێزگای دهۆک.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارەکە دوای نیوەڕۆی دووشەممە لە شاری مەدینە کۆچی دواییکردووە.
ستوونی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مردنی ئەو عومرەکارە مردنێکی ئاسایی بووە".
تاوەکو ئەمڕۆ 11 کورد کە بۆ رێوڕەسمەکانی عومرە چوونەتە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.
16ـی ئەم مانگە هاونیشتمانییەک دوای رێوڕەسمەکانی عومرە لە سعودیە و لەکاتی گەڕانەوەیدا لە دەروازەی عەرعەر گیانی لەدەستدا، کە خەڵکی قەزای کەلار بوو لە ئیدارەی گەرمیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ