بە سێ بازنەی ئەمنی ئاسایشی رۆژی دەنگدان دەپارێزرێت

21-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هەر ناوەندێکی دەنگدان لە رۆژی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق سێ بازنەی ئەمنیی دەبێت، بازنەی یەکەم 10 پۆلیس و ئەفسەرێک چاودێریی دەکەن.
 
موزەفەر عەبدولڕەحمان، بەرپرسی هەماهەنگیی ئەمنیی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 20ـی 10ـی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سێ بازنە ئەمنییەکە بەمشێوەیە دەبێ : بازنەی یەکەم 10 پۆلیس و ئەفسەرێک چاودێریی دەکەن، بازنەی دووەم ئاسایش، بازنەی سێیەمیش پێشمەرگە و بەرگریی فریاکەوتن چاودێریی دەکەن."
 
بە گوتەی موزەفەر عەبدولڕەحمان، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن پێکهێنراوە، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتیی دەکات و پێکدێت لە؛ "پۆلیس، ئاسایش، پێشمەرگە، بەرگریی شارستانی و بەرگریی فریاکەوتن".
 
بەرپرسی هەماهەنگیی ئەمنیی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان دەڵێ، "جیا لەو سێ بازنە ئەمنییە، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن چاودێریی ئەمنیی دیکەی لە دەرەوەی بنکەکان بۆ حاڵەتی لەناکاو داناوە بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان."
 
لە 09ـی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت لە 809 بنکە و 4,501 وێستگە بەڕێوەدەچێت و لە 11ـی هەمان مانگیش دەنگدانی گشتی لە 8,703 بنکە و 39,285 وێستگە بەڕێوەدەچێت
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 21.4 ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان هەیە، مافی دەنگدانیان هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە بەغدا

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: 135 ملیۆن لیتر یەدەگی بەنزینمان هەیە و هیچ قەیرانێک نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی بەنزین لە وڵاتدا هەبێت و رایدەگەیێنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە 30 ملیۆن لیترە و زیاتر لە 135 ملیۆن لیتر بەنزینیشیان وەک یەدەگ هەڵگرتووە.