رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هێرش کرایە سەر پێنج شوێنی سەربازی لە بەغدا، سەلاحەدین، ئەنبار و ناسڕیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق پێنج شوێن کراونەتە ئامانج؛ سەربازگەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، سەربازگەی تاجی لە بەغدا، سەربازگەی ڤیکتۆریا لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، سەربازگەی ئیمام عەلی لە ناسڕیە و سەربازگەی بەلەد لە سەلاحەدین.
یەکەم هێرش کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا و ئاگرێکی گەورەی لێ بەرز بووەوە؛ وەلید تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند: "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو شوێنێکی لە نێو سەربازگەی تاجی پێکاوە و هیچ زیانکی گیانی نەبووە."
تاجی، سەربازگەی سوپای عێراقە و بنکەی ئاسمانیشی لێیە. هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند: "دەنگی سێ تەقینەوە لە سەربازگەکە بیستراوە."
ئەو شوێنانەی کە بە فەرمی سەربازی ئەمریکای لێیە، بنکەی عەین ئەسەد و بنکەی ڤیکتۆریان.
پەیامنێری رووداو دەڵێت، سەرجەم هێرشەکان بە درۆن ئەنجامدراون.
.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ