رووداو دیجیتاڵ
بۆ دەنگدانی تایبەت، هەولێر 26 هەزار و سلێمانی 25 هەزار دەنگدەریان خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکانن. زۆرترین دەنگدەری تایبەت کە خەڵکی پارێزگای دیکەن، لە ئەنبارن، کە زیاتر لە 60 هەزار دەنگدەرن.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەنێو دەنگدەرانی تایبەتدا هەندێکیان دەنگدەری پارێزگا بنەڕەتییەکەن و هەندێکی دیکە خەڵکی پارێزگایەکن و لە پارێزگایەکی دیکە دەنگ دەدەن."
دەنگدەرانى تایبەت کارمەند و ئەندامانى هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەگرێتەوە کە بەر لە دەنگدانى گشتى دەنگ دەدەن.
لە پارێزگای دهۆک، تێکڕای ئەو کەسانەی لە دەنگدانی تایبەت دەتوانن بەشدار بن، 56 هەزار و 430 کەسن. لەو ژمارەیە 55 هەزار و 993 یان خەڵکی پارێزگاکەن و ئەوانەی دیکە دەنگدەری پارێزگاکانی دیکەن، بەوپێیە 437 دەنگدەریان خەڵکى پارێزگاکانى دیکەن.
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، 111 هەزار و 839 دەنگدەری تایبەت هەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، 85 هەزار و 793 یان خەڵکی ئەو پارێزگایەن. بەوپێیە 26 هەزار و 46 دەنگدەری تایبەت خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکەن.
مەروان محەممەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو ژمارەیەى دیکەی دەنگدەرانی تایبەت کە لەنێو لیستی دەنگدانی تایبەت خەڵکی پارێزگاکانی دیکەن و ئەرکی ئەمنییان لە هەولێرە. هەروەها دەنگدەری تایبەتی خەڵکی هەولێریش هەیە کە لە بەغدا و ئەنبار و پارێزگای دیکە دەنگ دەدات."
لە پارێزگای سلێمانی، 108 هەزار و 344 دەنگدەری تایبەت دەتوانن لەو پارێزگایە لە دەنگدانی تایبەت بەشدار بن، کە 82 هەزار و 547 یان خەڵکی پارێزگاکەن. بەوپێیە 25 هەزار و 797 دەنگدەری تایبەتی سلێمانی خەڵکی ئەو پارێزگایە نین.
دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 9ی تشرینی دووەمى 2025 بەڕێوەدەچێت، کە دوو رۆژ پێش دەنگدانی گشتییە. کارتی دەنگدانەکانیان جیاوازە لە کارتی دەنگدانی بایۆمەتری دەنگدانی گشتی.
پارێزگای بەغدا 274 هەزار و 636 دەنگدەری تایبەتی هەیە، بەڵام 317 هەزار و 314 دەنگدەری تایبەت لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن. بەوپێیە 42 هەزار و 687 دەنگدەری تایبەتی بەغدا خەڵکی پارێزگاکانی دیکەن.
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ماوەی چوار رۆژ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هێزە ئەمنییەکان لە باری ئامادەباشیدا دەبن و ناتوانن شوێنەکانیان چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان، بۆیە ئەو ژمارانە لە دەنگدەرانی تایبەت جیاوازییان هەیە."
کەرکووک 61 هەزار و 62 دەنگدەری تایبەتی هەیە کە خەڵکی پارێزگاکەن، بەڵام ژمارەی ئەوانەی کە لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن 56 هەزار و 236 کەسن. بەوپێیە چوار هەزار و 826 دەنگدەری تایبەتی کەرکووک لە پارێزگای خۆیان دەنگ نادەن و لە پارێزگاکانی دیکە بەشداری دەکەن.
تێکڕای ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە کارتی بایۆمەترییان هەیە و دەتوانن دەنگ بدەن، یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەرن.
جیاوازی دەنگدەرانی تایبەت بەپێی خەڵکی پارێزگاکە و دەرەوەی بۆ پارێزگاکانی دیکە بەم شێوەیەیە:
نەینەوا
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 106803
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 110042
دیالە
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 74493
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 61191
ئەنبار
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 46553
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 107179
بابل
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 75132
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 36863
کەربەلا
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 44740
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 31236
واست
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 43032
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 26811
سەلاحەدین
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 53078
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 82925
نەجەف
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 42617
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 29037
دیوانیە
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 49319
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 20236
موسەنا
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 39294
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 21239
زیقار
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 73605
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 34350
مەیسان
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 42369
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 36437
بەسرە
دەنگدەری تایبەتی خەڵکی پارێزگاکە: 62914
ئەو دەنگدەرە تایبەتانەی لەو پارێزگایە دەنگ دەدەن: 60270
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ