کۆمیسیۆن: زیاتر لە 7,700 بەربژێر کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن

26-10-2025
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2025، نوێترین ئاماری بەربژێرانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی گشتیی بەربژێران گەیشتووەتە 7,754 کەس.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆمیسیۆن، زۆرینەی بەربژێرەکان پیاون، کە ژمارەیان 5,504 بەربژێرە، لە کاتێکدا ژمارەی بەربژێرە ژنەکان گەیشتووەتە 2,250 بەربژێر.
 
بەپێی ئامارە نوێیەکەی کۆمیسیۆن کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە، 4,449 بەربژێر لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتییەکاندا خۆیان پاڵاوتووە، لە کاتێکدا ژمارەی بەربژێرانی پارتە سیاسییەکان 3,230 کەسە.
 
سەبارەت بە بەربژێرە سەربەخۆکان، کۆمیسیۆن ئاشکرای کرد کە ژمارەیان 75 بەربژێرە؛ لەو ژمارەیەش 62یان پیاو و 13یان ژنن.
 
بەربژێرە سەربەخۆکان بۆ کورسیی کۆتای پێکهاتەکان بەم شێوەیە دابەش بوون:
 
22 بەربژێر بۆ کورسیی گشتی (بێ کۆتا)
19 بەربژێر بۆ کورسیی کۆتای کریستیانەکان
14 بەربژێر بۆ کورسیی کۆتای سابیئەی مەندائی
9 بەربژێر بۆ کورسیی کۆتای کوردانی فەیلی
7 بەربژێر بۆ کورسیی کۆتای کوردانی ئێزدی
4 بەربژێر بۆ کورسیی کۆتای کوردانی شەبەک
 
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320یان گشتی و 9یان کۆتان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە بەغدا

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: 135 ملیۆن لیتر یەدەگی بەنزینمان هەیە و هیچ قەیرانێک نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی بەنزین لە وڵاتدا هەبێت و رایدەگەیێنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە 30 ملیۆن لیترە و زیاتر لە 135 ملیۆن لیتر بەنزینیشیان وەک یەدەگ هەڵگرتووە.