ئاگرەکەی موسڵ کۆنترۆڵ کرا

28-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاگرەکەی ئەمشەوی موسڵ کۆنترۆڵکرا و نوێنەرێکی پارێزگاکەش دەڵیت، شەش ئۆتۆمبێل سووتاون.
 
شێروان دووبەردانی، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق، شەوی دووشەممە 28-04-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگرەکەی گۆڕەپانی ناوچەی پیشەسازیی بەری چەپی موسڵ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵ کراوە.
 
بەگوتەی نوێنەرەکەی نەینەوا، سەرەتای روویداوەکە لەوە بووە کامیۆنێک خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە، بەهۆیەوە ستوون و تەلەکانی کارەبا کەوتوون، ئاگری دروستکردووە و لە ئەنجامدا نزیکەی شەش ئۆتۆمبێڵ سووتان، کە زۆربەیان بارهەڵگرن.
 
ئاگرەکە لە گۆڕەپانی بارهەڵگرەکان لە ناوچەی پیشەسازی لە بەری چەپی شاری موسڵ کەوتووەتەوە.
 
محەممەد جاسم کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تانکەرێکی سووتەمەنی لە شوێنەکە بووە، ئەویش ئاگری گرتووە و دەنگێکی گەورەی دروستکردووە، ئاگرەکەی گەورەتر کردووە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل سووتان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."