پێنج هەزار مووچەخۆری چاودێری کۆمەڵایەتی دەکرێنە پاسەوانی شوێنەوارەکان

28-08-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، 5 هەزار کەس کە  مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، دەکرێنە پاسەوانی شوێنەوارەکانی عێراق.
 
رائید عەگلە، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری کەرکووک رۆژی پێنجشەممە 28-08-2025 بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، لینکێکی تایبەت بە پڕۆژەکە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق کارا کراوە، ئەوانەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن و خوازیارن ببنە پۆلیسی شوێنەوار دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.
 
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری کەرکووک گوتی: "ئەوانەی فۆرمەکە پڕ دەکەنەوە دەبێت تەمەنیان لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت و لە 20 ساڵیش کەمتر نەبێت." گوتیشی: "لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، داواکار دەتوانێت بەپێی شوێنی نێشتەجێبوونی شوێنەوارێکی نزیک لە شوێنی خۆی دیاری بکات."
 
حکومەتی عێراق مانگانە لە رێگەی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچە دەداتە خێزانە هەژارەکان، بەڵام ئێستا دەیەوێت ئەو مووچەخۆرانەی لە چاودێری کۆمەڵایەتی توانای کارکردنیان هەیە، بیانگوازێتەوە سەر وەزارەتی ناوخۆ.
 
ئەو کەسانە پێشتر 250 هەزار دیناریان وەکو مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرت، بەڵام کە دەبنە پۆلیس مووچەکەیان دەبێتە 500 هەزار دینار و دوای سێ ساڵیش لە گرێبەستەوە دەبنە هەمیشەیی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک زرێپۆشی سوپای عێراق

بەرگریی عێراق بۆ رووداو: سنوورەکانمان تووندوتۆڵن و چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین

وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، لە تووندوتۆڵکردنی سنوور بەردەوامن و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکن بکرێتە سەر سنوور. لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی سووریاش ئاماژە بەوەش دەکات، چاودێریی دۆخەکە دەکەن.