رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرز دەبێتەوە و ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات. نرخی لیترێک بەنزین 54.30 لیرە (نزیکەی 1660 دیناری عێراقی).
لە تورکیا و باکووری کوردستان، کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، بووە هۆی بەرزکردنەوەی باجەکان لەسەر بەنزین و گازوایل.
بەوپێیە، بەگوێرەی نوێترین بڕیار کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دراوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2026، لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بڕیاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنییەکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
نرخی سووتەمەنییەکانی وەک بەنزین و گازوایل و گازی شل LPG بەڕێژەی 15٪ لە نرخی پێشوویان زیاد کرا. 1.16 لیرەی تورکی (نزیکەی 36 دیناری عێراقی) خرایە سەر نرخەکانی پێشوویان.
بەمەش نرخی هەر لیترێک بەنزین لە 53.87 لیرە (نزیکەی 1620 دینار) گەیشتە 54.30 لیرە (نزیکەی 1660 دیناری عێراقی) و نرخی هەر لیترێک گازوایل لە 54.25 لیرە (نزیکەی 1655دیناری عێراقی) بۆ 55.43 لیرە (نزیکەی 1700 دیناری عێراقی) و نرخی هەر لیترێک گازی شل LPG لە 28.02 لیرە (نزیکەی 855 دیناری عێراقی) گەیشتە 28.92 لیرە (نزیکەی 885 دیناری عێراقی).
دوایینجار، رۆژی 15ـی کانوونی یەکەمی 2025 نرخی بەنزین و گازوایل و گازی شلی ئۆتۆمبێلەکان 1.15-1.22 لیرە (نزیکەی 36-39 دیناری عێراقی) بەرزبووەوە.
بەمەش لە مانگێکدا نرخی سووتەمەنییەکان بە 9.34٪ بەرزبووەوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، رۆژانە لە تورکیا و باکووری کوردستاندا بە تێکڕا 14 ملیۆن لیتر بەنزین و 56 ملیۆن لیتر گازوایل بەکاردەهێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ