مەهەپە وادەی بەستنی کۆنگرەی دیاریکرد

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا ناسراو بە مەهەپە رایگەیاند، 15یەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکە لە 7ی ئاداری 2027 بەڕێوەدەچێت.
 
رۆژی هەینی 1ـی ئایاری 2026، سەمیح یاڵچن، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی ئاسایی، بڕیاردرا لە 7ی ئایاری 2026ـەوە دەست بە بەستنی کۆنگرەی لقی رێکخستنەکانی قەزا و پارێزگاکان بکرێ.
 
یاڵچن گوتیشی: "دوای تەواوبوونی کۆنگرەکان، بە گونجاو دەزانرێ کە 15یەمین کۆنگرەی ئاسایی مەهەپە لە رۆژی یەکشەممە، 7ی ئاداری 2027 بەڕێوەبچێت." 
 
یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندیی پارتەکەی لە 27ی نیسانی 2026 دراوە.
 
مانگی رابردوو، مەهەپە رێکخستنەکانی خۆی لە 11 پارێزگادا هەڵوەشاندەوە، کە بە لقی رێکخستنەکانی پارێزگای ئیستەنبووڵ دەستیپێکرد و پارێزگاکانی کوتاھیا، ئەسکیشەهیر، قەرس، چاناککالە، بیلەجیک، موغڵا، بۆڵو، ئەردەخان، چەولیگ و دیلۆکی گرتەوە.
 
مەهەپە لەگەڵ ئاکپارتیدا هاوپەیمانیی جمهووری پێکهێناوە و خاوەنی 46 کورسی پەرلەمانە. پەرلەمانی تورکیا لە 600 کورسی پێکدێ. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی فالح زەیدی

تورکیا هیواخوازە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق زوو پێکبهێندرێ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و هیوای خواست پرۆسەکە بە زووترین کات کۆتایی بێت.