رووداو دیجیتاڵ
بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی دەم پارتی، چووە زیندانی ئەدیرنە و چاوی بە سەلاحەدین دەمیرتاش کەوت.
ئەمڕۆ هەینی 1ـی ئایاری 2026، پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لیستی دەم پارتی، کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییە، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی لە زیندانی ئەدیرنە کردووە.
بوڵدان دوای دیدارەکە دەڵێ: "سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی ئازیزم لە زیندانی ئەدیرنە کرد. سڵاو و خۆشەویستی بۆ هەمووان هەبوو."
دەمیرتاش لە رۆژی 4ـی کانوونی یەکەمی 2016 دەستبەسەرکرا و نۆ ساڵە لە زیندانە و تۆمەتەکانی (تێکدانی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەوڵەت)، (هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان)، (رێکخستنی خۆپیشاندانی نایاسایی)، (تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ)، (هاندانی خەڵک بۆ یاخیبوون لە دژی یاسا بەرکارەکان) و (پرۆپاگەندەکردن و پەسنکردنی تیرۆر)ی دراوەتە پاڵ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ