بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی: پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەپێی میکانیزمێکی دیاریکراو جێبەجێ دەکرێت

12-05-2025
هێمن عەساف
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بریکاری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا - ئاکپارتی لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رایگەیاند، بەپێی میکانیزمی پێویست و دیاریکراو، پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت. دەشڵێت، "بە ویستێکی بەهێز بەرەو ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر هەنگاو دەنێین."
 
ئەفکان ئالا، بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی دوای بڵاوبوونەوەی راگەیێندراوی کۆتایی 12یەمین کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە. 
 
بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی نووسیویەتی، "قۆناخێکی زۆر گرنگ لە رێگەی تورکیایەکی بێ تیرۆر تێپەڕێندرا. لە کۆتاییدا رێکخراوی تیرۆریستی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی راگەیاند."
 
ئالا رایگەیاند، "قۆناخێکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە پێکهاتە نایاساییەکان و لەناوبردنیان دەستیپێکرد."
 
بەبێ ئاشکراکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆسەی دانانی چەک و هەنگاونان بۆ پرۆسەی ئاشتی، بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی لە پەیامەیەکدا نووسیویەتی، "لەم قۆناخە گرنگەی پێی گەیشتووین، بەپێی میکانیزمێکی پێویست و دیاریکراو، کارەکان بەڕێوەدەچن و پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەفکان ئالا رایگەیاند، "دیدگەی تورکیایەکی بێ تیرۆر کە بە ویستی بەڕێزان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە هاتەکایەوە، بە ویستێکی بەهێز بەرەو ئامانجەکە هەنگاو دەنێین."
 
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، دیوانی سەرۆکایەتیی 12ـەمین کۆنگرەی پەکەکە کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچوو، خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بە فەرمی راگەیاند.
 
پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵی 1978 لە باکووری کوردستان دامەزرا، ساڵی 1982 لە کۆنگرەی دووەم دا بڕیاری چەکهەڵگرتنی دژی دەوڵەتی تورکیا پەسند کرد، لە 18ـی ئابی 1984 یەکەم رووبەڕووبوونەوەی چەکداری بەرامبەر سوپای تورکیا ئەنجامدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە