سەرۆکی جەهەپە لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆدەبێتەوە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆدەبێتەوە. سەبارەت بە رۆژئاڤاش رایگەیاند، بانگەوازی "تێکەڵکردن" و "گوتاری تووند" دژی هەسەدە لەگەڵ یەکدی ناگونجێن. 
 
شەوی رابردوو 12ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە باسی لەوە کرد، کاژێر 12:00ـی رۆژی سێشەممە 16ـی مانگ، لە بارەگای سەرەکیی پارتەکەی لەگەڵ ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کۆدەبێتەوە. 
 
ئۆزگور ئۆزەل، رەخنەی لە هەڵوێستی حکومەت بەرامبەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گرت و رایگەیاند، بانگەوازی "تێکەڵکردن" و "گوتاری تووند" دژی هەسەدە لەگەڵ یەکدی ناگونجێن. ئۆزەل گوتی، "ناتوانن لە لایەکەوە بڵێن 'با هەسەدە هەڵبوەشێتەوە، قبووڵی ناکەین' و لە لایەکی دیکەوە وا دابنێن راستییەکانی گۆڕەپانەکە بوونیان نییە. ئەمە هەڵوێستێکی ناجێگیرە. لە سووریا کورد، عەرەب، درووز، عەلەوی و سوننە هەن. ناتوانن نکۆڵی لەم فرەڕەنگییە بکەن و بڵێن 'تۆ تیرۆریستیت و ئەوەی دیکە جیهادییە'."
 
سەبارەت بە گفتوگۆکانی بەشداریکردنی هەسەدە لە سوپای سووریادا، ئۆزەل بە تووندی قسەی کرد و گوتی، "دەڵێن با بچنە نێو سوپاوە. لە کردەوەدا کێ دەچێتە پاڵ کێ و چۆن؟ ئەم پرسیارە لە ئارادایە. قسەی وەک 'با جیاببنەوە و یەک یەک بچنە پاڵ سوپا' لە راستییەوە دوورن. پێویستە مرۆڤ بە روونی قسە بکات، منداڵ هەڵدەخەڵەتێنین؟ کێ لەگەڵ کێ، چۆن و چی دەڵێت؟"
 
سەرۆکی جەهەپە، کە میوانی بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئیلکە تیڤی İLKE TV بوو،  ئاماژەی بەوەشکرد، کلیلی چارەسەری لە سووریا دەستوورێکی دیموکراسییە و ئەگەر تورکیا دەستپێشخەرییەک بکات، دەبێت بۆ داڕشتنی ئەو دەستوورە بێت، نەک بۆ خۆسەپاندن. گوتیشی، "ئەگەر سیستمێکی دادپەروەرانە دروست نەکرێت، دەوڵەتی لێ دروست نابێت. لە هاوکێشەیەکدا کە هەمووان یەکدی بە 'ناشەرعی' بزانن، دەوڵەت دروست نابێت."
 
ئۆزگور ئۆزەل، لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ئاشتی لە سووریا و تورکیا و گوتی، "ئاشتیی هەردوولا وا دەکات تورکیا لە چارەکی دووەمی سەدەی 21ـدا لە رووی ئابووری و دیموکراسییەوە زۆر خێراتر پێشبکەوێت. تەنیا با لەم بابەتەدا هەموو لایەک ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات. هەم بۆ کوردی تورکیا و هەم بۆ کوردی سووریا، هیواخوازی تەندروستی و ئاشتیم. پێش هەموو شتێک دەمەوێت نەمرن. دەمەوێت لەنێو ئاشتیدا ژیانێکی تەندروست بژین."
 
رۆژی 12ـی مانگ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سەردانی عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دێڤا و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کرد. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد ئوچوم، راوێژکاری باڵای رەجەب تەیب ئەردۆغان

راوێژکارێکی ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: دەکرێ سەرەتای ساڵی داهاتوو هەموارە یاساییەکان لە پەرلەمان تاوتوێ بکرێن

راوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ، دوای ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان، دەکرێ لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی 2026دا هەموارە یاساییەکانی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری بخرێنە بەرنامەی کاری پەرلەمانی تورکیا. محەممەد ئوچوم دەڵێ، ئەوان پرسی کوردیان لەنێوخۆ تاڕادەیەکی باش چارەسەر کردووە