سەرۆکی ئیی پارتی لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و ئێران: دەبێت تورکیا ئاسایشی خۆی بپارێزێت

14-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئیی پارتیی تورکیا دەڵێت، نیگەرانن لەوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیاش دروست بکات، هەروەها داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات، رێکار بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بگرێتەبەر.
 
موساڤاڤ دەرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی ئیی پارتی شەوی رابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سەبارەت بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل رایگەیاند، "نیگەرانم لەوەی ئەو پێشهاتانە مەترسی لەسەر سەقامگیری، ئابووری و ئاییندەی تورکیا دروست بکەن."
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دوێنێ هەینی، لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران گوتی، "هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، پەیامێکی شاراوەیە بۆ تورکیا. ئامانجی کۆتایی ئەم ناسەقامگیرییە، تورکیایە."
 
دەرڤیشئۆغڵو لەبارەی ئەم قسەیەی باخچەلی ئاماژەی بەوە کرد، "گوتەیەکی بەجێیە. دەگوترێت؛ ئێستا ئێران و دواتریش نۆرەی تورکیا دێت. بۆ رێگریکردن لە دانانی بەردی بناخەی ئەمە، تەنیا قسەکردن بەس نییە، دەبێت کاری بۆ بکرێت."
 
سەرۆکی ئیی پارتی گوتی، دەبێت تورکیا هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی بگرێتەبەر. ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت بۆ "وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکرێت، هەڵوێستیان هەبێت."
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی، 13ی حوزەیرانی 2025 ئیسرائیل لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکەوە بە بەشداریی نزیکەی 200 فڕۆکەی جەنگی، هێرشی کردە سەر زیاتر لە 100 ئامانجی ستراتیژی لە ئێران، لەنێویاندا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و فۆردۆ و بنکە سەربازییەکانی چەند شوێنێک.
 
لە بەرامبەردا ئێران ئۆپەراسیۆنی "پەیمانی راستی 3"ی راگەیاند و تاوەکو ئێستا سێ زنجیرە هێرشی مووشەکیی ئاراستەی ئیسرائیل کردوون.
 
ئیی پارتی، 25ی تشرینی یەکەمی 2017 لەلایەن مێراڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی پێشووی پارتەکەوە دامەزراوە، پارتێکی نەتەوەپەرستە و خاوەنی 29 کورسیی پەرلەمانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە لای راستەوە: تونجەر باکرهان، ئۆزگور ئۆزەل، ئەحمەد داودئۆغڵو، ئەردۆغان.

'کێ جەللادی کوردە؟' ئاکپارتی لاپەڕەی کۆن و جەهەپە لاپەڕەی نوێ هەڵدەداتەوە

"کێ جەللادی کوردە؟" ئەو دەستەواژەیە رۆژەڤی تورکیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، دەسەڵات، ئۆپۆزیسیۆن بە "جەللادەکە" دەزانێت و ئۆپۆزیسیۆنیش، دەسەڵات بە کوشتنی کوردان تۆمەتبار دەکات.