دوو باڵەخانە لە ئیستەنبووڵ رووخان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوو باڵەخانە لە ناوچەی فاتحی ئیستەنبووڵ رووخان و هەرزوو تیمی ئاگرکوژێنەوە، تەندروستی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و 7 کەس بە برینداری دەرهێندران. 
 
لە گەڕەکی ئایڤانسارای سەر بە ناوچەی فاتحی ئیستەنبووڵ، دوو باڵەخانە بە هۆکارێکی نادیار رووخان. 
 
بریندارەکان دوای چارەسەری سەرەتایی لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە لە شوێنی رووداوەکە، رەوانەی نەخۆشخانە کران.
 
داود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، لە ئەنجامی رووخانی دوو باڵەخانە، 7 کەس لەو 9 کەسەی لەژێر داروپەردوودا مابوونەوە، دەرهێنران و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
 
پارێزگاری ئیستەنبووڵ ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕان بۆ زانینی چارەنووسی 2 کەسەکەی دیکە بەردەوامە.
 
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگاری ئیستەنبووڵدا ئاماژە بەوە کراوە کە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێشبینی دەکرێ رووداوەکە بەهۆی گازی سرووشتییەوە بووبێت". 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە