مێردین؛ تەرمی سێ ژن لە دوو ماڵی جیاوازدا دۆزرایەوە

22-08-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای ئارتوکلو لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، لە ماوەی چەند کاژێرێکدا تەرمی سێ ژن لە دوو رووداوی جیادا لەنێو ماڵەکانیاندا دۆزرانەوە. پۆلیس لێکۆڵینەوە لەوە دەکات ئایا هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هەردوو رووداوەکەدا هەیە یان نا.
 
ئێوارەی 21ـی ئابی 2025، لە گەڕەکی ساراچئۆغڵو، تەرمی لەیلا ئیشکتاش (60 ساڵ) و خوشکە گەورەکەی، موعتەر ئیشکتاش (65 ساڵ) لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرایەوە.
 
بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکانی تیمە تەندروستییەکان، دەرکەوتووە هەردوو خوشکەکە نزیکەی 10 رۆژ پێش ئێستا گیانیان لەدەستداوە.
 
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکان لەم رووداوە، ئێوارەی هەمان رۆژ رووداوێکی دیکەی هاوشێوە روویدا. لە گەڕەکێکی دیکەی شارەکە، کەسوکاری ژنێک بە ناوی جەمیلە ئارسلانهان (60 ساڵ) دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک هەواڵیان لێی نابێت، دەچنە ماڵەکەی.
 
کەسوکاری جەمیلە ئارسلانهان، تەرمەکەی لەسەر زەوی دەدۆزنەوە و راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی فریاکەوتنی 112ـەوە دەکەن.
 
دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی، پشتڕاستکرایەوە کە ئارسلانهان گیانی لەدەستداوە.
 
تەرمی ئارسلانهانیش بۆ توێکاریی پزیشکی رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی مێردین کرا. لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی ئەوەی ئایا هەردوو رووداوەکە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە یان نا، بەردەوامە.
 
هۆکاری گیانلەدەستدانی هەر سێ ژنەکە، تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.