رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، تۆمەتی سیخوڕی درایە پاڵ، سەرۆکی گشتیی جەهەپە کە سەرۆکی لەکاردراو لە پشکیی حیزبەکەیانە رەتیکردەوە و رایگەیاند، هەرچی دژی پارتەکەیان لە مێژوودا کراوە بێ ئەنجام بووە.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ، کە بە تۆمەتی گەندەڵی لە زیندانی مەڕمەڕە لە سیلیڤری بەندکراوە، 26ـی ئەم مانگە تۆمەتێکی دیکەی درایە پاڵ کە سیخوڕییە.
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە پشکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) پۆستی وەرگرتبوو، ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆکی گشتیی جه‌هه‌په لە گوتارێکدا رایگەیاند: "هەموو بێبه‌ختییه‌کیان دژی پارتی گه‌لی کۆماری کرد، به‌ڵام سه‌ریان نه‌گرت. ئێستاش ده‌یانه‌وێت بڵێن نازانم سیخوڕی و جاسوسی".
سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە گوتارەکەیدا کە لە شاری ئەلماداغی تورکیا لەنێو جەماوەری پارتەکەیدا پێشکێشی کرد و گوتی: "به هه‌موو تورکیا دەڵێت، ئه‌و کاته‌ی یاداشتی 1ی ئادار واژۆکراوە و پڵاوی ئەمریکیی لە خاکی تورکیا نراوە، پارته‌که‌ی بایکاڵ ره‌حمه‌تی دژی ئه‌وه وه‌ستایه‌وه، پارته‌که‌ی قه‌ره‌ئۆغلان که وڵاته بچووکه‌که‌ی قوبرسی وه‌رگرت و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری له زه‌وییه حه‌شیشه‌کانی ئافیۆن و له‌سه‌ر ئاوه شینه‌کانی ئیجه نووسی، پارتە‌که‌ی فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی رۆژئاوا که سیڤەری پارچه‌پارچه کرد و فڕێی دا و له جێگه‌ی ئه‌ودا به‌ڵگه‌نامه‌ی تاپۆی تورکیای لۆزانی وه‌رگرت و به هه‌موو جیهانی قبووڵکرد".
ئۆزگور ئۆزەل گوتی: "پارته‌که‌ی غازی مسته‌فا که‌مال کاتێک هەندێک که‌س فەرشیان له‌به‌رده‌م سوپای داگیرکه‌ر و دووژمنان راده‌خست، له ئیسته‌نبووڵ له‌نێو سوپای ده‌ریایی بیانییان به که‌شتیی (کارتاڵ ئیستیمبۆتو) تێده‌په‌ڕی و به جێگره‌که‌ی گوت: "چۆن هاتن، دەبێت بە هه‌مانشێوه بچن، هه‌موویان ده‌رکردن. سیخوڕیش ده‌رناچن و که‌سێکیش له‌دژی ئه‌م میلله‌ته شتێک بکات ده‌رناچێت".
دوای تۆمەتی سیخووڕیی دژی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "لە رێگەی بەرنامەی (ئیستەنبووڵ هی تۆیە) زانیاریی کەسیی 4.7 ملیۆن کەس بە دوو وڵاتی بیانی دراوە و زانیاریی 3.7 ملیۆن کەسیش لە رێگەی "دارک وێب"ـەوە فرۆشراون".
دوای لێکۆڵینەوەکان، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ 13 کەس بە تۆمەتی "بەدەستهێنانی زانیاریی کەسی بە شێوەیەکی نایاسایی، ئەندامبوون لە رێکخراوی تاوانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو" دەرکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ