بورج ئویساڵ بە سەرۆکی یانەی ئامەد سپۆر هەڵبژێردرایەوە

31-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆنگرەی یانەی ئامەد سپۆر کۆتاییهات، بورج ئویساڵ بە زۆرینەی دەنگ بۆ سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە. سەرۆکە تازە هەڵبژێردراوەکە رایگەیاند، لە وەرزی داهاتوودا ئامەد سپۆر بەهێزتر دەکات. 
 
ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئایاری 2025، یانەی وەرزشیی ئامەد سپۆر کۆنگرەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا. بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، بورج ئویساڵ بۆ سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە. هەروەها لە کۆنگرەکەدا 29 ئەندامی دەستەی کارگێڕی و سێ ئەندامی دەستەی دیسپلینی یانەکە هەڵبژێردران. 
 
بەپێی زانیارییەکان 16 ئەندامی نوێ بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی ئامەد سپۆر هەڵبژێردراون. 
 
بورج ئویساڵ، دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی یانەکە، لە کۆنگرەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد. رایگەیاند، سەرباری هەموو ئاڵنگارییەکان، پێگەی ئامەد سپۆر لە وەرزی نوێی 2025-2026 لە هەموو روویەکەوە بەهێزتر دەکات کە شایەنی جەماوەر و مێژووەکەی و ناوی یانەکە بێت.
 
یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر لە ساڵی 1972 دامەزراوە. لە وەرزی 2023-2024دا بووە پاڵەوانی خولی دووەمی یانەکانی تۆپی پێی تورکیا و گەیشتە خولی پلە یەک. لە وەرزی 2024-2025 لە ریزبەندی نۆیەمی خولی پلە یەک بوو. دووجار بووە پاڵەوانی خولی سێیەم و سێ جار بووە پاڵەوانی خولی دووەمی یانەکانی تۆپی پێی تورکیا. رەنگی درێسی فەرمیی یانەکە سپی و سوور و سەوزە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو