رووداوی ئەمڕۆ – هەڵبژاردن
بەرنامەیەکی 24 خولەکییە و لەلایەن نوێنەر فاتیحەوە لە بەغداوە پێشکێشدەکرێت. بەرنامەکە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبییە و، تێیدا گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵکی ئاسایی لەسەر شەقام ئەنجام دەکرێت. ئامانجی بەرنامەکە ئەوەیە دەنگی هاووڵاتییانی ئاسایی بگەیێنێت و، پردێکی پەیوەندی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا دروست بکات.